پاراستنی تایبەتمەندی
پاراستنی زانیاری کەسیت لای ئێمە گرنگە. ئەم بەشە ڕوونی دەکاتەوە چ زانیارییەک کۆدەکرێتەوە و چۆن بەکاردێت.
چ زانیارییەک کۆدەکەینەوە؟
ناوی تەواو، ناوی بەکارهێنەر/ئیمەیڵ، ژمارەی مۆبایل، ژمارەی تیلیگرام (هەڵبژاردەیی)، شار و ناونیشانی گشتی. هەروەها ناوەڕۆکی پۆست و داواکارییەکانت.
زانیاری پەیوەندی
ژمارەی مۆبایل، ژمارەی تیلیگرام و ناونیشانی وردت بۆ هیچ کەسێک پیشان نادرێت لە سەرەتادا. پێش پەسەندکردنی داواکاری، تەنها شار و ناونیشانی گشتی دەردەکەوێت. دوای ئەوەی بەخشەر داواکارییەک پەسەند دەکات، زانیاری پەیوەندی تەنها بۆ ئەو دوو لایەنە (بەخشەر و وەرگر) پیشان دەدرێت.
لە گەڕانی گۆگڵ و URL
هیچ زانیارییەکی تایبەتی بەکارهێنەر لە URL، لە search engine ـەکان یان لە پەڕە گشتییەکاندا دەرناکەوێت. پەڕەکانی داشبۆرد و زانیاری کەسی index ناکرێن.
ئاسایش لە کاتی دیدار
ئێمە پێشنیار دەکەین هەموو دیدارێک لە شوێنی گشتی بێت (وەک قوتابخانە، کتێبخانە یان مزگەوت) و زانیاری تایبەتی خۆت بە کەسی نەناسراو مەدەیت.
سڕینەوەی هەژمار
دەتوانیت هەر کاتێک هەژمارەکەت بسڕیتەوە لە داشبۆردەوە. دوای سڕینەوە، زانیاری کەسیت لادەبردرێت و پۆستە چالاکەکانت ئارشیف دەکرێن.
ڕاپۆرتکردن
هەر پۆست و هەژمارێک دوگمەی «ڕاپۆرتکردن» ی هەیە. تیمی بەڕێوەبردن هەموو ڕاپۆرتێک پێداچوونەوەی بۆ دەکات.
بۆ هەر پرسیارێک دەربارەی تایبەتمەندی، پەیوەندی بکە بە support@malzama.local.